به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـسەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا رایگەیاند: ئەرکی خۆیان بەجێ هێناو گفتی خۆیان بردەسەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و ئارام.
«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە رێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر جەختی لەوە کردەوە، سوپاس بۆ خودا کە ئەرکی خۆمان بەجێ هێنا و گفتی خۆمان بردەسەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و ئارام، زۆر سوپاس بۆ: گەلی هێژامان، دەنگدەران، پاڵێوراوان، هێزە سیاسییەکان، چاودێران، کارمەندانی کۆمسێونی هەڵبژاردن، هێزە ئەمنییە قارەمانەکان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتوەکان و مەرجەعییەتی ئاینی.
کاتژمێر حەوتی بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە بنکەکانی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەروی دەنگدەراندا کرانەوە و کاتژمێر شەشی ئێوارەش تەواوی ناوەندەکانی دەنگدان لە عێراق و کوردستان داخران.
342/